هەرکەسێک پیتێک لە کتێبی خوای گەورە بخوێنێتەوە بۆ وی چاکەیێکە و هەر چاکەیێک بە دە بەرامبەر پاداشتی دەدرێتەوە. ناڵێم«الم» پیتێکە بەڵکوو (ألف) یەک پیت و (ل) یەک پیت و (میم) یەک پیتە.
و “ أبی أمامە“ - ڕزای خوای لێبێت - لە پێغەمبەر (س) گێراوێتەوە کە: «اقرؤا القرآن، فإنه یأتی یوم القیامة شفیعًا لأصحابه». (مسلم)
قوڕئان بخوێنن کە لە قیامەتدا قورئان بۆ خوێنەرەکانی تکا دەکات.
و عایشە (ڕزای خوای لێبێت) لە پێغەمبەر (س)
گێراوێتەوە کە فەرمووی: «الماهر بالقرآن مع السفرة الکرام البررة، والذی یقرأ القرآن ویتتعتع فیه وهو علیه شاق له أجران». (بخاری و مسلم)
کەسێک کە دە خوێندنی قورئاندا شارەزا و کارزانە لەگەڵ نووسەرەکانی پایەبەرز و چاکەکارە و کەسێک کە قورئان دەخوێنێت و دە خوێندنیدا شارەزا نییە و بۆی سەختە دوو پاداشتی هەیە.
و خوای گەورە بە خوێندنی کتێبەکەی فەرمانی کردووە و فەرموویەتی ئەوە شێوەی پیاوچاکانی ڕاستەقینەیە، و فەرموویەتی: «إِنَّ الذَّیِنَ یَتْلُونَ کِتَابَ اللهِ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَنْفَقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرََّا وَعَلانِیَة ًیَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ، لِیُوَفیَهُمْ أُجُورَهُمْ وَیَزِیدَهُمْ مِنْ فَضْلِه إنَّهُ غَفُورٌ شَکُورٌ» [فاطر: ۲۹، ۳۰]
کەسانێک کە کتێبی خوایان خوێندووە و نویژیان کردووە و بە نهێنی و ئاشکرا لەو شتەی کە پێمان داون دەبەخشنەوە بە بازرگانێک ئومێدوارن کە دەوی دا زەرەر ناکەن پاداشتەکەیان بە تەواوی بەوان دەدەین و لە زانیاری خۆمان بۆ ئەوان زیاد دەکەین بێگومان خواوەند لێبوردە و چاکەبێژە.
خوێندنی قورئان بازرگانییەکە کە دەویدا زەرەرێک نییە و ئەو بابەتە بۆ هەمیشە و هەر مانگ و هەر ڕۆژێکە بەڵام دە ڕەمەزاندا پلەوپایەیێکی لەسەرتری هەیە و بێگومان پێغەمبەر (س) دە ڕەمەزاندا زیاتر بە قورئانەوە خەریک دەبوو. و ئەوە لەبەر چەند هۆکارێکە وەکوو:
هۆکاری یەکەم: سەرەتای دابەزینی قورئان دە ڕەمەزاندا بووە و شەوێک کە (جبریل) لەسەر پێغەمبەر (س) دابەزی و ئەو ئایەتانەی هێنان: «اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِکَ الَّذی خَلَقْ، خَلَقَ الإنْسانَ مِنْ عَلَقٍ، اقْرَأْ وَرَبُکَ الأَکْرَمُ، الذی عَلَّمَ بِالْقَلَمِ»
[العلق: ۱-۴] دەو مانگەدا بووە. و چیرۆکی دابەزینی (جبرئیل) _سەلامی خوای لێبێت_ لەسەر پێغەمبەر (س) دە (صحیحین) لە عایشە _ڕزای خوای لێبێت_ گێڕدراوەتەوە کە دەڵێت: «یەکەم شتێک کە لە وەحی لەسەر پێغەمبەر (س) دەستی پێکرد خەونێکی ڕاستەقینە بوو ئەو هیچ خەونێکی نەدەدیت مەگەر ئەوەیکە وەک ڕووناکایی بەیانی بوو، دواتر هەڵبژاردنی چۆڵی پێ خۆش بوو و دە ئەشکەوتی (حرا)دا چۆڵی هەڵدەبژارد و دەوێدا پێش ئەوەیکە بگەڕێتەوە ماڵێ چەن شەوێکی زۆر بە بیرکردنەوە خەریک دەبوو و بۆوی توێشوی هەڵدەگرت و دواتر بۆلای خەدیجە دەگەڕاوە و دووبارە توێشوی هەڵدەگرت و دەچوو بۆ ئەشکەوت تا ئەوەیکە کاتێک کە دە ئەشکەوتی (حرا)دا بوو فریشتەیەک هات و کوتی بخوێنە، فەرمووی خوێندن نازانم، فەرمووی کەواتە منی دە باوەش گرت و کوشیمی تا ئەوەیکە زۆرم بۆ هات و بەریدام و گوتی بخوێنە گوتم خوێندن نازانم کەواتە دوباره منی دە باوەش گرت و کوشیمی بەجۆرێک کە زۆرم بۆ هات دواتر بەریدام و گوتی بخوێنە گوتم خوێندن نازانم کەواتە سێهەم جار منی لە باوەش گرت و بەریدا و گوتی: « اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّکَ الَّذی خَلَقْ، خَلَقَ الإنْسانَ مِنْ عَلَقٍ، اقْرَأْ وَرَبُّکَ الأَکْرَمُ»
پێغەمبەر (س) دە حاڵێکدا کە دڵی لەرزۆک بوو گەڕاوە ماڵێ و بۆلای خەدیجە ڕۆیشت و فەرمووی من بپێچنەوە من بپێچنەوە. کەواتە شتێکیان تێوەرپێچا تا ورووژانەکەی ڕۆیشت و لەگەڵ خەدیجە قسەی کرد و ڕووداوەکەی بۆ گێڕاوە و فەرمووی لەسەر خۆم ترسام خەدیجە بەوی کوت: هیچ کاتێک خواوەند ئەتو پەست ناکات تۆ سیلەی ڕوحمێ بەجێ ئەهێنیت، لە هەتیوەکان پەرستاری دەکەی و هەژاران و چاولەدەستان یارمەتی دەدەی و ڕێز لە میوانان دەگری و دە بەڵایەکاندا یارمەتی دەگەیێنی.
خەدیجە ئەوی برد بۆلای “ورقة بن نوفل بن أسد بن عبدالعزی، کە کوڕە مامی خەدیجە بوو ئەو دە سهردهمی بتپهرستیدا ببوو بە مەسیحی و دەیتوانی بە زمانی عیبری (زمانی جووەکان) بنووسێت و لە ئینجیل ئەوشتەی کە خوای گەورە ویستبووی بە زمانی عیبری نووسیبووی و ئەو پیرەپیاوێک بوو کە کوێر ببوو. خەدیجە پێیکوت: ئەی کوڕە مام گوێ بگرە برازایەکەت چی دەڵێت. “ورقة“ پرسی برازا چت دیتووە؟ پێغەمبەر (س) ڕوداوەکەی بۆ گێڕاوە.
“ورقة“ گوتی ئەوە “ناموس“ واتا (جبرئیل)ە کە لەسەر مووساش دابەزیبوو خۆزگە گەنج بام خۆزگە زیندوو بم کاتێک کە قەومەکەت تۆ وەدەر دەنێن. پێغەمبەر (س) پرسی ئەوان من وەدەردەنێن؟ گوتی بەڵێ، کەسێک وەکوو ئەوەی کە هێنات نەهاتووە مەگەر ئەوەیکە ئەویان وەدەرنابێت و ئەگەر ئەو ڕۆژی زیندوو بم بە تەواوی هێزم یارمەتیت دەدەم. دوای ماوەیێکی کەم “ورقة“ کۆچی دوایی کرد و وەحی دواکەوت.
(بخاری و مسلم)
ئەو ڕوداوە دە ڕەمەزاندا ڕوویداوە، “ابن اسحاق“ ئاوای کوتووە و “ ابن جوزی“ دە کتێبی «زاد المسیر فی علم التفسیر» دە شیکردنەوەی ئایەتی {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذی أُنْزِلَ فِیهِ القُرْءَانُ} [البقرة: ۱۸۵] لە “أبو سلیمان الدمشقی“ ئەوجۆرەی گێڕاوەتەوە. واتا سەرەتای دابەزینی دە ڕەمەزاندا بووە.
و لەوانەیە مانای ئایەتی {إنَّا أَنزَلْناهُ فی لَیْلَةٍٍ مُبَارَکَةٍِ إنَّا کُنَّا مُنْذِِرِینَ} [الدخان: ۳]، و ئایەتی (إنَّا أَنزَلْناهُ فی لیلة القَدْرِ) [القدر: ۱] تا کوتایی سوڕەتەکەش هەر ئەوە بێت چونکە شەوی قەدر دە ڕەمەزاندایە.
هۆکاری دووهەم: دە ڕەمەزاندا قورئان لە (لوح محفوظ)ڕا بۆ ئاسمانی دونیا دابەزیوە هەر ئەوجۆرە کە لە “ابن عباس“ (ڕزای خوای لێبێت) گێڕدراوەتەوە و (سلف صالح) کوتویانە کە قورئان دە شەوی قەدردا دە مانگی ڕەمەزاندا لە (لوح محفوظ) جیابۆتەوە و بۆ (بیت العزة) لە ئاسمانی دونیادا هاتۆتە خوارێ و دواتر وردەوردە بەگوێرەی ڕوداوەکان و بەسەرهاتەکان لەسەر پێغەمبەر (س) دابەزیوە کە سەبارەت بە هۆکارەکانی دابەزینی ئایەتەکان، ناسراوە.
و ئەو مانایە لە ژمارەیەک لە هاوەڵانی پێغەمبەر (س) وەکوو: (واثلة بن الأسقع و عایشه)(ڕزای خوایان لێبێت) گێڕدراوەتەوە و بەگوێرەی هەڵگیراو و بەستراو لە پێغەمبەر (س) گێڕدراوەتەوە.
و لە “حسن بن علی“ (ڕزای خوای لێبێت) گێڕدراوەتەوە کە کاتێک کە باوکی دە ڕەمەزانی ساڵی (۴۰ هجری) کوشترابوو هەستا و قسەی بۆ خەڵکی کرد و فەرمووی: «ئێوە پیاوێکتان دە شەوێکدا کوشت کە قورئان بۆ پێغەمبەر (س) هاتە خوارێ و “عیسی“ بۆ ئاسمان بردرا و “یوشع بن نون“ دەویدا کوشترا و..
و لە “سلف صالح“ بەرهەمێکی زۆر سەبارەت بەوە کە کورتەی هەموو ئەوانە ئەوەیە کە قورئان دە شەوی قەدردا لە “لوح محفوظ“ڕا بۆ ئاسمانی دونیا هاتە خوارێ و ئەو بابەتە دە ڕەمەزاندا بوو.
هۆکاری سێهەم: “ جبرئیل“ هەموو شەوێکی ڕەمەزان بۆلای پێغەمبەر (س) دەهات و قورئانی لەگەڵ ئەو دەخوێندەوە. دە (صحیحین) لە“ ابن عباس“ (رضی الله عنه ما) هاتووە کە: «کان رسول الله -صلّى الله علیه وسلّم- أجود الناس، وکان أجود ما یکون فی رمضان حین یلقاه جبریل، وکان یلقاه فی کل لیلة من رمضان فیدارسه القرآن، فلَرسول الله -صلّى الله علیه وسلّم- أجود بالخیر من الریح المرسلة»
پێغەمبەر (س) دڵفراوانترینی خەڵکی بوو و کاتێک کە دە ڕەمەزاندا “جبرئیل“ی چاو پێ دەکەوت دڵفراوانتر دەبوو، و “جبرئیل“ دە ڕەمەزاندا هەموو شەوێک ئەوی چاو پێ دەکەوت و قورئانیان دەخوێند دەو کاتانەدا پێغەمبەر (س) وەکوو با دەیبەخشی.
دە ساڵێکدا کە پێغەمبەر (س) کۆچی دوایی کرد (جبرئیل) دوو بار قوڕئانی بۆ پێغەمبەر(س) خستە بەرچاو. (بخاری از حدیث عایشە -رضی اللە عنە- ).
بەمهۆیە ڕەمەزان دە هەر ساڵێکدا تایبەت بوو بۆ دهورهكردنهوهی قورئان لەنێوان (جبرئیل) و پێغەمبەر (س) و هەموو ڕەمەزانێک ئەوەی لە قورئان تا ئەوکات دابەزیبوو پێیدا دەچوونەوە و پێغەمبەر (س) دەیخوێندەوە و (جبرئیل) گوێی دەدایە و لەو ماوەیەدا خوای گەورە هەرچی کە دەیویست پووچی دەکردەوە و هەرچی کە ویستبای بەجێی دەهێشت: (یَمْحُو اللهُ مَا یَشَاءُ وَیُثْبِتُ وَعِندَهُ أُمُّ الکِتابِ)
[الرعد: ۳۹] خوای گەورە هەرچی کە بیهەوێت لەناوی دەبات و هەرچی کە بیهەوێت بەجێی دێڵێت و (ام الکتاب) لەلای ئەوە. و هەروەها شرۆڤەی ماناکانی قورئان باس دەکرا و لەنێوان (جبرئیل) و پێغەمبەر (س) دەخوێندرا.
و خاوەن عیلمەکان لەوییان وا هەڵێنجاوە کە خەتم کردنی قورئان (خوێندنەوەی قورئان لە سەرتاوە تا کۆتایی ) دە مانگی ڕەمەزاندا درووستە چونکە (جبرئیل) و پێغەمبەر(س) دە ڕەمەزاندا ئەوەی کە لە قورئان دابەزیبوو خەتمیان دەکرد و دە ساڵی ئاخیردا هەر ئەوجۆرەی کە کوترا دوو بار خەتم کرا یەکبار لەلایەن (جبرئیل) خوێندراوە و بارەکەی دیکە لەلایەن پێغەمبەر (س) بۆ (جبرئیل) پێشکەش کرا.بەم هۆیە ڕوایە کە موسوڵمان قورئان یەک دەوری تەواو یا زیاتر دە ڕەمەزاندا بخوێنێت، بەڵکوو سوننەتە کە دە هەر مانگێکدا یەکبار خەتم بێت و ئەگەر توانی هەر هەفتەیێک و ئەگەر دووبارە هێزی زیاتری هەبوو هەر سێ ڕۆژ یەک خەتم بکات و ئەوانە لە پێغەمبەر (س) بە درووستی گەیشتووە. (بخاری و مسلم) بۆیە پێشینیانی چاکەکار بەشێکی زۆر لە کاتی خۆیان بۆ خوێندنەوەی قورئان داناوە، و تەنانەت (ابن شهاب زهری) -رحمةاللە- کوتویتی کاتێک ڕەمەزان هات دەبێت زۆر قورئان بخوێنرێت و خەڵکیتر تێر بکەی.
دەخوێند.
و ئیمامی (مالک) -رحمةاللە- کاتێک کە رەمەزان دەهات خوێندنی حەدیسی تەرک دەکرد و تەنیا قورئانی دەخوێند.
کەواتە دە مانگی ڕەمەزاندا قورئان لە (لوح محفوظ) بۆ ئاسمانی دونیا دابەزیوە و لە سەرەتای دابەزینی لەسەر پێغەمبەر (س) دە ڕەمەزاندا بووە دەو مانگەشدا لەگەڵ (جبرئیل) دەیخوێندەوە و لەبەر تەواوی ئەو هۆکارانە هەر ئەوجۆرە کە پێغەمبەر (س) و پێشینیانی چاکەکار دوای وی کردوویانە موسڵمانانیش دەبێت دەو مانگەدا سەرنجێکی زیاتریان سەبارەت بە قورئان هەبێت.
سەبارەت بە سەرنج دانی زیاتر بە دەبێت چەن تێبینییەک ئاماژە بکەین:
تێبینی یەکەم: هەندێک وادەزانن خودی خەتمی قورئان مەبەستە لەبەر ئەوە بە خێرایی، وەکوو شێعر دەیخوێننەوە و نە بیرکردنەوەیێک نە تێڕامانێک نە خاکێتێک و نە کارتێکەری قەلبی دەویدا نییە و بە ماناکانی ئەو سەرنج نادەن بەڵکوو تەواوی کۆششی ئەوان لەسەر وەیە کە هەرچی زووتر بە کۆتایی (سورة) یا (جزء) یا قورئان بگەن.
بێگومان قورئان بۆ ئەوە دانەبەزیوە و خوای گەورە دەو کتێبە بەنرخەدا دەفەرموێت: (کِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إلَیْکَ مُبَارَکٌ لِیَدَّبَّرُوا ءَایَتِـهِ) [ص: ۲۹]
کتێبێکی پیرۆزە کە ئەومان لەسەر تۆ دابەزاندووە تا دە ئایەتەکانی ئەودا بیر بکەنەوە. و فەرموویەتی: (وَرَتّلِ القُرْآنَ تَرْتیِلاً) [المزمل: ۴] و قورئان بە بەجێهێنانی درووستی پیتەکان و سەرنج دان بە ماناکانی ئەو بخوێنە و دووبارە فەرموویەتی: (فَبِأیّ حَدیث بَعْدَهُ یُؤْمِنُونَ) [الأعراف: ۱۸۵، المرسلات: ۵۰] دوای قورئان ئیدی بە قسەیێک ئیمان دەهێنن؟ و دە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرمووێت: (فَبِأیِ حَدِیث بَعْدَ اللهِ وَءَایاتِهِ یُؤْمِنُونَ) [الجاثیة: ۶] دوای خوا و ئایەتەکانی ئەو بە چ قسەیێکی دیکە ئیمان دەهێنن؟
دروست نییە کاتێک کە گوێمان لێبێت کە سەلەف هەر ڕۆژێک یا بە دوو ڕۆژ قورئانیان خەتم دەکرد ئێمەش تووشی حەماسە بین و بڵێین شوێنکەوتووی ئەوانین و دواتر قورئان بە ورێنە بخوێنین بێ سەرنج دان بە ماناکانی ئەو بێ بیر کردنەوە و لەبەرچاوگرتنی یاساکانی (تجوید) و (مخارج)ی پیتەکان تەنیا بە خەتم کردنی قورئان خەریک بین. ئەوەیکە بەندەیێک یەک (جزء) یا یەک (حزب) و یا (سورة) بە بیر کردنەوە بخوێنێت باشترە لەوەی کە قورئان یەک دەوری تەواو خەتم بکات بێ ئەوەی کە شتێکی لێ تێبگات.
دە کتێبی (الموطأ) له (عبدالله بن عمر) ڕزای خوای لێبێت جێگیر بووە کە ئەو بۆ فێربوونی سوڕەتی (بقرە) هەشت ساڵی کات خەرج کرد. ئەرێ (ابن عمر) ڕزای خوای لێبێت بۆ لەبەر کردنی ئەو سوڕەتە هەشت ساڵی پێویست بوو؟ هەرگیز! منداڵەکانیش تەواوی قورئان دە یەک یا دوو ساڵدا لەبەر دەکەن، بەڵام ئەو هەشت ساڵ بۆ سوڕەتی (بقرە) کاتی خەرج کرد تا لەبەری بکات، ماناکانی ئەو فێر بێت و لە یاساکانی ئەو، پووچکەرەوە و لەناوچوو و تایبەت و گشتی ئەو تێبگات و دە فەرمانەکانی کە دە ئەودا هاتووە تێبفکرێ و بیر بکاتەوە و... لەبەر ئەوە دە لەبەر کردن و تێگەیشتنی ئەو ئەوماوە زۆرەی خەرج کردووە.
تێبینی دووهەم: لە هەندێک لە وڵاتان و ناوچەکان خوێندنەوەی قورئان بە شێوەیێکی بۆتە ڕەوشت و نەریت. بۆ نموونە دە هەندێک لە ناوچەکانی(مصر) دە ڕابردوودا نەریتێک بوو بە نێوی (مساهر) کە لەوانەیە ئێستا نەبێت. دەو نەریتەدا خەڵک دوای نوێژی تەڕاویح تا پارشێوێ لە ماڵی یەکێک لە گهورهپیاوان و دەوڵەمەندان کۆ دەبوونەوە و ئەویش پووڵی دەدا بە خوێنەرێکی قورئان تا قورئانیان بۆ بخوێنێتەوە و ئەو دەیخوێندەوە و خەڵکیش دە هەر ئایەتێکدا (اللە اللە)یان دەکرد و یا دەیانگوت (اللە یکرمک، ربنا یکرمک) خوای گەورە تۆ ڕێزدار بکات.
گومانێک نییە کە ئەو شێوەیە لە چەند لایەنەوە دژی ڕێنوێنی پێغەمبەرییە بۆ وێنە:
سەرەتا: ئەوە کە خوێندنەوەی قورئان بۆ هەقدەست بنچینەیەکی نییە و ئەگەر مەبەست هەقدەست بێت هەرگیز لای خوا پاداشتی نییە.
دووهەم: ئەوجۆرە کۆبوونەوەی خەڵکی سوودێکی نییە و ئەگەر کەسێک بە تەنیا بخوێنێتەوە تا دەویدا بیر بکاتەوە لە ماناکانی ئەو تێبگات و دڵی نەرم بێت باشترە لەوەی کە بە هاوار و ناڵەناڵ کۆبنەوە. پێغەمبەر (س) فەرموویەتی: لە حەوت گرووپێک کە خوای گەورە لە سێبەری عەرشی خۆیدا جێیان دەکاتەوە ڕۆژێک کە سێبەرێک بێجگە لە سێبەری عەرشی ئەو نییە یەکێک کەسێکە کە خوای گەورە دە تەنیاییدا یاد دەکاتەوە و چاوەکانی لە فرمێسک پڕ دەبێت «رجل ذکر اللە خالیا، ففاضت عیناە» (بخاری و مسلم)
سێهەم: دەنگ بەرز کردنەوە دە کاتی خوێندنەوەی قورئاندا لە تایبەتمەندییەکانی ئیمانداران نییە. بەڵکوو ناپەسندە کە درووست نییە، چونکە بێئەدەبییە دەرهەق بە قسەی خوا گەورە، و پێغەمبەر (س) و هاوەڵانی(رضوان اللە علیهم) ئەمجۆرەیان نەدەکرد و ڕێنوێنی پێغەمبەر (س) سەبارەت بە قورئان خۆش ڕەفتارییە بۆ وێنە دە(صحیحین) لە(ابن مسعود) ڕزای خوای لێبێت- هاتووە کە گوتی: «قال رسول الله -صلّى الله علیه وسلّم-: اقرأ علیَّ.
قال: قلت: أقرأُ علیک، وعلیک أُنزِلَ؟ قال: إنی أشتهی أن أسمعه من غیری. قال: فقرأت (النساء)، حتى إذا بلغت: (فَکَیْفَ إذَا جئْنَا مِن کُلِّ أُمَّةٍ بِشَهیدٍ وَجِئنَا بِکَ عَلَى هَؤُلاءِ شَهِیدًا) [النساء: ۴۱]. قال لی: کُفّ أو أمْسِکْ. فرأیت عینیه تذرفان» پێغەمبەر (س) فەرمووی: قورئانم بۆ بەخوێنەوە گوتم: لەسەر ئێوە قورئان بخوێنم دە حاڵێکدا کە قورئان لەسەر ئێوە دابەزیوە؟ فەرمووی: پێم خۆشە ئەوم لە کەسێکی دیکە گوێ لێ بێت.
گوتی من سوڕەتی(نساء)م خوێندەوە تا بە ئایەتی ۴۱ گەیشتم کە «چۆن دبێت ئەوکاتەی کە لە هەر نەتەوەیێک شایەتی بهێنین و تۆش لەسەر ئەوان شایەتی بهێنین؟» بە منی فەرموو: تەواوە و بەسە و دیتم چاوی پڕ بوون لە فرمێسک.
ئەوە هەر ئەو خاکێتی و کار تێکران و پەند وەرگرتنەیە کە دەبێ هەبێت و ئەوە ئەدەبی پێویست لەگەڵ قورئانە کەوابوو سڵاوی خوای گەورە لەسەر مامۆستایێک بێت کە چاکەکاری فێری مرۆڤەکان کرد.
تێبینی سێهەم: سەبارەت بە شتێکە کە (ختمة)ی پێ دەڵێن و مەبەستیان خوێندنەوەی قورئان دە تەڕاویح و شەونوێژە و دواتر دوعای ناسراو دە کاتی تەواو بوون قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە.
خەڵک سەبارەت بەوە دوو گرووپی دژکار و یەک گرووپی ناوەندینە: هەندێک دەڵێن ئەوە نوێگەرییە و جیاکارییەک دانانێن. و هەندێک دەڵێن سوننەتە و بەوی ڕەفتار ناکەن و هیچ تێروتهسهلێک قەبووڵ ناکەن.
بەڵام ئەوەی من باوەڕم پێی هەیە ئەوەیە کە دەبێت ئەو بابەتە کەمێک بە دوور و درێژی باس بکرێت بەمشێوەیە کە:
لە سەرەتادا: تەواو بوونی قورئانی پیرۆز دە تەڕاویح و ڕاوەستانی شەودا هەر ئەوجۆرە کە پێشتر کوترا درووستە.
دووهەم جار: دە کاتی خەتم کردنی قورئانیشدا پاوەجێیە هەر ئەوجۆرە کە لە (جابر) -ڕزای خوای لێبێت- پاوەجێیە کە پێغەمبەر (س) فەرمووی: «قرؤا القرآن، وابتغوا به الله من قبل أن یأتی قوم یقیمونه إقامة القِدْح، یتعجلونه ولا یتأجلونه» (أحمد، ابوداود، أبویعلی و بیهقی) و (ألبانی) ئەوی بە (حسن) داناوە.
قورئان بخوێنن پێش ئەوەی کە گرووپێک بێن کە قورئان وەک تیری نەتاشراو بەکار بهێنن و سەبارەت بە ئەو تاڵووکە بکەن و ئارام نەگرن واتا دە بەجێ هێنانی بێژەکان و وشەکاندا ئەوان بە باشی بەجێ بهێنن و دە (مخارج) و (صفات)ی پیتەکانی ئەو زێدەڕۆیی بکەن و دە وەرگرتنی پاداشتی خوێندنەوەدا پەلە بکەن و ئارام نەگرن.
و لە حەدیسی (عمران بن حصین) -ڕزای خوای لێبێت- کە (احمد) و (طبرانی) هێناویانە: «من قرأ القرآن فلیسأل الله به...» هەرکەسێک قورئان بخوێنێت لە خوای گەورە لەبەر ئەو داوا بکات...
و دە (سنن دارمی) بە بەڵگەیێکی باش دەبارەی (أنس بن مالک) -ڕزای خوای لێبێت- گێڕدراوەتەوە کە ئەو هەر کاتێک قورئانی پیرۆزی خەتم دەکرد بنەماڵەکەی کۆ دەکردەوە و دوعای دەکرد.
کەواتە دوعا کردن دە کاتی خەتمی قورئاندا درووستە.
سێهەم جار: دوعای خەتمی قورئان ئەگەر دە نوێژدا بخوێنرێت دەبێ دە نوێژی(وتر)دا بێت چ دە تەڕاویحدا خەتم بکرێت و چ دە ڕاوەستانی شەودا، چونکە نوێژی(وتر)ە کە بەپێی شەرع جێگەی دوعایە و پێغەمبەر (س) دە نوێژی(وتر)دا (قنوت) واتا دوعای دەخوێند و بە بەڵگەی(حسن) دە(ترمذی)دا هاتووە کە فێری (حسن) -ڕزای خوای لێبێت- کرد کە ئەو دوعایە بخوێنێت: «اللهم اهدنی فیمن هدیت، وعافنی فیمن عافیت، وتولَّنی فیمن تولیت، وبارک لی فیما أعطیت، وقنی شر ما قضیت، فإنک تقضی ولا یُقضى علیک، وإنه لا یذِلُّ من والیت، تبارکت ربنا وتعالیت».
کەواتە سوننەتە کە دوعا دە نوێژی (وتر)دا بخوێندرێت جا پێش ڕکوع یا دوای ڕکوع دوعا بکرێت هەر دووکیان درووستن و سەلمێندراوە کە زیاتر دوعا دوای ڕکوع بووە. دە (بخاری و مسلم)
چوارەم جار: دەتوانین دوعای خەتمی قورئان درێژتر بکەینەوە و دوعاکانی کە لەگەڵ قورئان پێوەندییان هەیە زیاد بکەین وەکوو ئەوەی کە هەندێک لە پێشنوێژەکان دەڵێن: «اللهم انفعنا وارفعنا بالقرآن العظیم. اللهم اجعلنا من أهل القرآن الذین هم أهلک وخاصَّتک یا أرحم الراحمین. اللهم اجعل القرآن لنا شفیعًا...»
و دوعاکانی دیکەش وەک ئەوە کە لەگەڵ ئەو بگونجێن.
بەڵام دوعاکانی کە دە نێوان خەڵکیدا برەو بووە و بە ئەوە دەست پێدەکات: «صدق الله العظیم الذی لم یزل علیمًا قدیرًا، صدق الله ومن أصدق من الله قیلاً، صدق الله العظیم، وبلَّغ رسولُه الکریم، ونحن على ما قال ربنا من الشاهدین، ولما أوجب وأنزل غیر جاحدین.. الی آخر»
ئەو دوعایە هیچ بنچینەیێکی نییە و خۆپارێزی لەو باشترە بەتایبەتی کە لە نێوان خەڵکیدا بڵاوبۆتەوە و هەندێک پێیان وایە سوننەتە و ئەگەر کەسێک ئەو تەرک بکات لەسەر وی ناڕەزایەتی دەکەن و دەڵێن کە سوننەتت لەبەرچاو نەگرتووە.
بێگومان ئەوەی کە دەبێ دووری لێبکەین زیادکردنی ئامۆژگارییەکانی سەبارەت بە ئەشکەنجەی ناوگۆر و ڕۆژی قیامەت و ڕێگە و پاداشت و هەژماردن و بەهەشت و دۆزەخ دە قاڵبی دوعای خەتمی قورئانە چونکە بێگومان جێگەی ئامۆژگاری ئێرە نییە بەڵکوو ئەوە زێدەڕۆیییە کە لەوی پێشگیری کراوە چونکە دوعا دەگۆڕێت بۆ ئامۆژگاری و پەند و لەوانەیە ببێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژ.
کەواتە شیکردنهوهی بابەتی (ختمة) باشترە و گۆتەی نێوەڕاست لە نێوان پێشگیری تەواو و حەوانەوەی بێسنوورە.
بە تەواوی نابێت دەو بارەیەدا سەخت بگیرێت تەنانەت ئەو کەسانەی کە دوعای خەتم دە نوێژی دیکەدا بێجگە لە (وتر) دەخوێنن واتا دە نوێژی دوو ڕکاتیدا دەخوێنن و دەڵێن کە پێغەمبەر (س) دە نوێژی بەیانیدا (قنوت)ی خوێند (بخاری و مسلم) کە لەوی چەن بار سەلمێندراوە و بەڵکوو لەوی بێجگە لە نوێژی بەیانی دە نوێژی نیوەرۆ و نوێژی ئێوارە و نوێژی شێوان و نوێژی خەوتنانیش دە زۆر حەدیسدا (قنوت) سەلمێندراوە (بخاری و مسلم) و ئەوان دەڵێن کە ئەوەش وێنەی ئەوە. هەرچەندە دە خواپەرستییەکاندا دەرفەتێک بۆ بەراورد نییە بەڵکوو بناخەی ئەوان دەق و سەرکەوتنە.
نووسەر: دکتۆر سەلمان عەودە
وەرگێر بەفارسی: عەبدووڵڵاهـ سەعیدی
وەرگێڕ بەکوردی: لالە مەیهەنپوور
بۆچوونهکان